١ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٤:٤٢
پەیامی سەرەخۆشی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی شاعێری سنەیی

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی جەلال مەلەکشا نارد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەسرور بارزانی لە پەیامی سەرەخۆشی کۆچی دوایی شاعێر و نووسەری کورد جەلال مەلەکشا نووسی: 

 پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم وهاوبەشی خەمیانم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.  

مەسرور بارزانى
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

342/